گەر چویتە بازاڕ بەبێ قارچك مەگەڕێرەوە، ئەمەش هۆكارەكەی
هەرچەندە ئێمە لە كوردستان زۆر بەدەگمەن قارچك دەخۆین، بەلام بەو كارە قازانجێكی گەورە لەدەستخۆمان دەدەین، چونكە ئەوانەی قارچك دەخۆن ئەم سودانەیان پێدەگات:
1-قارچك بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە و ئەگەری توشبوون بە سەكتەی دڵ كەمدەكاتەوە و دڵ و گورچیلە لە نەخۆشی دوردەخاتەوە.
2-زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D كە بۆ ئێسكەكان پێویستە.
3-چەوری لتێدا نیە و پرۆتینی تەندروست بە جەستە دەبەخشێت.
4-لاشەت لە ژەهر پاك دەكاتەوە و لەش بەشێداری دەهێڵێتەوە.
5-جێگرەوەیەكی باشە بۆ گۆشت بۆ ئەو كەسانەی كە ڕوەكین و گۆشت ناخۆن.