هەرگیز بیبەری تون لە بیر مەكەن

خواردنە تیژەكان لە زۆر بواردا گرنگن بۆ جەستی مرۆڤ و كاریگەری زۆر دروستدەكەن، چەندین توێژەینەوەی زانستیش ئەوەی سەلماندووە كە گرنگە بەردەوام خواردنە تیژەكان لە ژەمە خواردنەكانتا هەبێت ئەمەش لەبەر ئەم هۆكارانە:

-تەمەنی چالاكی ئەندامەكانی جەستە زیاددەكات.
-بەرگری جەستە بۆ خانە شێرپەنجەییەكان زیاد دەكات.
-بەهۆی ئەوە دڵ چالاك دەكات، ئەگەری توشبون بە جەڵتەی دڵ و مێشك بەڕێژەی ٪١٥ كەمدەكاتەوە.
-بەهۆی بونی ماددەی (كاپسیسن) چەوری دەسوتێنێت و دەبێتە هۆی لاوازبون.
-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و سوڕی خوێن چالاك دەكات.

Back to top button