تێگه‌یشتن له پارتی پاش 71 ساڵ
رێكان سه‌باح
تێگه‌یشتن له‌پارتی رێك وه‌ستانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد..
ئه‌مڕۆ یادی دامه‌زراندنی ئه‌و چه‌شنه خه‌باته مۆدێرنه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێش 711 ساڵ به‌ر له‌ئێستا بۆ خه‌بات و رزگاری نه‌ته‌وه‌یی په‌یره‌ویان كرد، ئه‌ویش رێكخراوی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه، 71 ساڵ له‌ته‌مه‌نی ئه‌و پارته، تێگه‌یشتن له هه‌نگاوه‌كان و قۆناغه سه‌خته‌كانی مێژووی ئه‌و پاره‌ته، بریار و جێبه‌جێ كردنی راسپارده‌كانی، پێناسه بوونی ناسنامه‌كه‌ی، به‌رئه‌نجامی هزری بارزانی نه‌مر و به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كه‌ی له‌لایان جه‌نابی سه‌رۆكه….
ئه‌گه‌رچی پارتی له‌ته‌مه‌نی خۆیدا بێ كه‌ماسی و كه‌م وكوری نه‌بووه، وه پارتی تاوه‌كو ئێستا گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاشماوه‌ی زه‌مه‌نێكی درێژی جه‌نگ و وێران و ته‌عریب و ئینكاری ره‌گه‌زیه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا، هه‌ستیاره به‌قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و و له‌هه‌موو هێزێك زیاتر و چاكتر ده‌توانێت هه‌ست بهقۆناغهكهی خۆی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكات، بۆیه به‌رده‌وام به‌وێنه‌ی ( بهخشتدهیی له ئیستحقاق و به‌هێزی له‌ده‌سه‌ڵات دا تێكه‌ڵاوی تهنازووڵ و قوربانی دان ده‌بێت بۆ به‌رجه‌سته كردنی یه‌كرێزی كورد، پارتی وه‌ك حزب به‌رده‌وام له‌هه‌موو مڵملانێ سیاسیه‌كان، كه زۆر جار لایانی به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ده‌بیاتی ره‌ش كردنه‌وه‌ش شه‌ڕی كردووه، به‌ڵام دواجار هه‌ر تهنازوڵهكهی پارتی پێش هێزه‌كانی تر له‌قوه‌ت و به‌هێزی و براوه‌ی دا بینراوه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كانی له‌م دووخاڵه ده‌خه‌مه روو..
پارتی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد
خاڵی یه‌كه‌م: پارتی هه‌موو كات كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌بینێت، له‌هه‌موو هێزه‌كان زیاتر به‌رگری له ( سنور و ئاڵا و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پێشمه‌رگه، به‌هاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، خۆماڵی كردن و ئابووری سه‌ربه‌خۆ ) ده‌كات، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه بۆیه پارتی به‌رده‌وام وا وێنه ده‌بێت، خاوه‌ن ماڵه و هێزه‌كانی تریش میوان…
پارتی و دیموكراسی
خاڵی دووه‌م: دیدی پارتی بۆ دیموكراسی.. به‌به‌راود به‌هێزه‌كانی ئێسته‌ی ئاماده له گۆڕه‌پانی سیاسی، جیاوازیه‌كی زۆری تێدایه، ره‌هه‌نده‌كانی دیموكراسی لای پارتی، له‌سه‌ر بنه‌مایی فره‌ی سیاسی و كه‌لتووری و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی دا، دینگهیهكی پۆلاینی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ئارگۆمێنته‌كانی پارتی زۆر به‌جوانی ده‌ستبه‌ر ده‌بێت، راسته پارتی سیسته‌می مه‌ركه‌زی به‌ستۆته‌وه به بنه‌ماڵه‌ی سه‌روه‌ری بارزانی، به‌ڵام به‌به‌راود به‌هێزه‌كانی تر، دیموكراسی لای پارتی به سه‌د ساڵ له‌پێشتره، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش زاده‌ی متمانه‌ت نیه؟ ته‌نها لهیهكپرسیاردا ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌كانت بێت، به‌وه‌ی پارتی له‌مێژووی خه‌باتی خۆیدا، كه پڕه له هه‌رواز و نشێوی سه‌خت، به‌ڵام توانیویه‌تی 13 كۆنگره ئه‌نجام بدات، به‌به‌راورد به هێزه‌كانی تر پارتی زیاترین كۆنگره‌ی تێدا كراوه، كۆنگرهكانیشی هیچ كات نه‌چۆته قاڵبی ته‌سكیه بوون، هه‌ڵبژاردنی شه‌فافی بۆ كراوه؟ له‌به‌شێكی تری دیدی پارتی بۆ دیموكراسی به‌راوردی لایانه‌كان، ئه‌گه‌ر له‌كه‌مترین مه‌ودادا كه بۆ هه‌موو خه‌ڵك زۆر نزیكه، دوو ساڵه رابردوو، ئه‌ده‌بیاتی چه‌ند حزبێك كه گوای له‌چوارچێوه‌ی راو بۆچوونی جیاواز و پرۆسه‌ی ئازادی راده‌ربرین ده‌ربڕاوه، ئه‌ده‌بیاتی ره‌شكردنه‌وه‌ی پارتی و له‌ناو بردنی ئاراسته ده‌بێت، به‌ڵام پارتی هه‌ر ئاماده‌یه مه‌فهومی پێكه‌وه‌ژیان جا چ له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی زۆرنه و كه‌مینه یان تهوفقی سیاسی په‌یره‌وی لێبكات، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك بابه‌تن كه ده‌توانێت به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و دیموكراسیه بكات.
ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌دایك بوونی سه‌رۆك بارزانی پیرۆز بێت