توركیا:ره‌خنه‌شمان له سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌بێت به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌شمان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌بێت به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆچوونیشمان وایه ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد كه ده‌لێـ”ئێمە ناتوانین پێكەوە بین و پێویستە جیا ببینەوە” لە بەرژەوەندی یەكێتی عێراق و كوردانی عێراقدا نییە”.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند” “ئێمە نە بەرانبەر كوردانی عێراق نە بەرانبەر كوردانی سووریا وە نە بەرانبەر كوردانی ناوچەكانی دیكە هیچ هەڵوێستێكی نەرێنیمان نییە، هه‌روه‌ها ئیبراهیم کاڵن گوتی: “رێكخراوی تیرۆریستی و هاوەڵەكانیان جارجار ئەمە بەكار دەهێنن و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە توركیا و بە تایبەت سەرۆك كۆمار ئەردۆغان دژی دەسكەوتەكانی كوردانە و پێیان ناخۆشە. مێدیای رۆژئاواش بابەتەكە گەورە دەكات و بڵاوی دەكەنەوە. بەر لە هەموو شێك ئێمە هێچ كێشەیەكمان لەگەڵ كورددا نییە. ئەگەر كێشەمان هەبووایە وەك كۆمار یان گەلی توركیا بەم ئەندازەیە پەیوەندی باشمان لەگەڵ باكووری عێراقدا نەدەبوو. سەرڕای رەخنەكان ئێمە باوەڕمان وایە كە ئەم پەیوەندییانە گرنگن.”
پێشتر كونسوڵی پێشووی توركیا له مالپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، كه نابێت له‌به‌ر بوونی به‌غدا ئه‌نقه‌ره دژی ریفراندۆمی هه‌ولێر بێت، ده‌كرێت پاڵپشتیان بكات، چونكه هه‌ولێر زامنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و ئارامی ناوچه‌یه‌كه”.