ئه‌مرۆژه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به بارزانی كرد بزانه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بۆچی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كرد
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی رێكس تیله‌رسن له رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی دا به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گوت كه “پێمان باشه” ریفراندۆم دوابخرێت،بنیامین نه‌ته‌نیاهو په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كردووه و رۆژنامه‌كه باس له‌و زانیاریانه ده‌كات كه به‌رده‌ستی كه‌وتووه دهنووسێـ” له هه‌مان رۆژی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به 33 كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، ئه‌وان به ئه‌رێنییه‌وه پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریانه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه له‌نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ستی كه‌وتووه، ده‌شنووسێ” كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نه‌ته‌نیاهو و شانده 33 كه‌سییه‌كه‌ی كۆنگرێس ئاماده‌بووه، ئاشكرای ده‌كات، نه‌ته‌نیاهو به شانده‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێته تاكه هۆكاری راگرتنی پێشڕه‌وییه‌كانی هه‌ندێك وڵات، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئیسرائیل، هه‌ر له‌باره‌ی بۆچوونی ئیسرائیل كسینیا سڤێتلۆڤا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی نێوان ئیسرائیل و كورد ده‌ڵێت: “ده‌وڵه‌تی كوردی 100% باش ده‌بێت بۆ ئێمه، چونكه ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستمان به هاوپه‌یمان هه‌یه، راشیده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گه‌ل و هاوپه‌یمانێك، هاوشێوه‌ی كورد رێز له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی ئیسرائیل ناگرێت.
له‌كۆتایشدا سڤێتلۆڤا ده‌شلێـ” له رووی ئه‌خلاقییه‌وه له‌و بڕوایه‌دام، چۆن ئێمه وه‌كو ده‌وڵه‌ت له ساڵی 1948 پێویستمان به پشتیوانی هه‌بوو، ئێستا ئه‌وانیش (كورد) پێویستییان به پشتیوانییه، بۆیه ده‌بێت پاڵپشتییان بكه‌ین”.