هێمن هه‌ورامی: له‌باره‌ی دواخستنی ریفراندۆم بزانه‌ چی ده‌لێـت

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (هێمن هه‌ورامی) له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆی كورستان ده‌لێـ”له‌ شه‌ڕى چاڵدێران بۆ شه‌ڕى داعش، ئێمه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ گه‌يشتووين، كه‌ى كورد به‌هێز بووبێت، ئه‌وان موجامه‌له‌يان كردووه‌ و كاتيان پێ كوشتووه‌، كه‌ى هه‌ستيان كردووه‌، تۆزێك به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌هێز بووبن، په‌لاماريان داوه‌.

هێمن هه‌ورامی له‌ پانێلێك له‌شاری دهۆك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، رایگه‌یاند،پرۆسه‌ى ريفراندۆمى كوردستان هه‌رگيز و به‌ هيچ جۆرێك دواناخرێت، هه‌روه‌ها گوتیشی، كه‌ ده‌ڵێين به‌ره‌و ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى ده‌چين، كورد له‌ پێگه‌يه‌كى به‌هێزدايه‌ و ده‌وروبه‌ر له‌ دۆخێكى پشێويدايه‌ و هه‌ست ده‌كه‌ن  به‌رامبه‌ر به‌ كوردستان ئه‌و هێزه‌ى جارانيان نييه‌ و بۆيه‌ پێمان ده‌ڵێن ئێستا كاتى ريفراندۆم نييه‌ و وه‌رن گفتوگۆ بكه‌ن و دواى بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه‌ زه‌فه‌ر به‌ كورد و كوردستان به‌رن.  ئێمه‌ش پێيان ده‌ڵێين، مێژووى پێنج سه‌د ساڵه‌ى كوردستان جارێكى ديكه‌ سه‌رۆك دووباره‌ى ناكاته‌وه‌ و ريفراندۆم به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك دواناخرێت.

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هێمن هه‌ورامی گوتیشی” به‌ مانا سياسييه‌كه‌ى، هه‌تا ئێمه‌ نه‌بينه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان، ناتوانين بڵێين ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كى سياسى يه‌كگرتووين، ئێستاش به‌ به‌رچاوى خۆتان ده‌بينن، هه‌ر كاتێك هه‌ر گرووپ و كۆمه‌ڵ و ئايدۆلۆژيا و حزبێكى سياسى ئينتيماى خۆيان بۆ كوردستان به‌ لاوازتر بينى له‌ ئينتيما بۆ حزب و ئايدۆلۆژيا و عه‌شيره‌ته‌كه‌يان واته‌ هێشتا ئينتيما بۆ نه‌ته‌وه‌ و ده‌وڵه‌ت درووست نه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ش ته‌نيا به‌ بوونى ده‌وڵه‌ت دێته‌ دى”.

 

 

 

Back to top button