سه‌عدی پیره: كه‌س دژی مافی گه‌لی كوردستان نیه
ئەندامێکی شاندی بەغدای ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم (سەعدی ئەحمەد پیرە،)رایگەیاند: “کەس دژی مافی گەلی کورد نییە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی”. گوتیشی: “بە بەرپرسانی بەغدامان راگەیاند گەلی کورد بێ ئومێد بووە لە عێراق و هه‌روه‌ها گوتیشی” بەگشتی هیچ کەسێک دژی مافی گەلی کورد نییە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی”.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئه‌ندامی شاندی به‌غدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا راشی گه‌یاند”بە بەرپرسانی بەغدامان راگەیاند کە گەلی کورد بێ‌ئومێد بووە لە حکومەتی عێراق و بێئومێدی گەلی کوردمان بە زۆربەی بەرپرسانی عێراق گەیاند”.
ده‌قى قسه‌كانى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ى پرۆگرامى ئێمه له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى، داواى كۆبوونه‌وه‌ى كرد و پشتيوانى خۆى پيشاندا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و به هۆى گرفتى گه‌شتى فڕۆكه‌وه نه‌يتوانى له‌و كاته كه‌مه بێته هه‌رێم، به‌ڵام سڵاوى هه‌بوو بۆ سه‌ركردايه‌تى و هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان و باسى ئه‌وه‌ى كرد، له باره‌ى داخوازييه ههنووكهييهكانهوه به گشتى گفتوگۆ بكرێت و پشتيوانى له داخوازييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و باسى ئه‌وه‌شيان كرد، ئه‌وان له وڵاته‌كانى خۆيان جێپه‌نجه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به ئه‌رێنى ده‌بينن له شه‌ڕى داعش.
كۆبوونه‌وه‌ى ژماره يه‌ك به گوێره‌ى به‌رنامه‌ى شانده‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ليم جبوورى بوو، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رۆكى يه‌كێك له ره‌وته به‌هێزه‌كانى سوننه، به ئاماده‌بوونى دوو كه‌س له ئه‌ندامانى كوتله‌كه‌ى. گفتوگۆ له بيناى په‌رله‌مانى عێراق كرا و باسى ئه‌وه كرا، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن ليژنه‌ى باڵاى ريفراندۆمه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ره‌هامان پێدراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و ئێمه هاتووين بۆ گفتوگۆ و گه‌لى ئێمه به بنبه‌ست گه‌يشتووه له‌و بارودۆخه‌ى كه تێيدايه و پێشبينى زۆر به‌رزى هه‌بوو، كه عێراق جێگه و پێگه‌ى پێشمه‌رگه له سيستمى به‌رگرى عێراق روونده‌كاته‌وه و مووچه و راهێنان و پڕچه‌ككردنى ده‌گرێته ئه‌ستۆ و مه‌سه‌له‌ى دووه‌م جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستووره و مه‌سه‌له‌ى سێيه‌م كێشه‌ى گه‌نمى جوتياران و كێشه‌ى زهويوزارى جوتيارانه كه خراوه‌ته سه‌ر ناوى خه‌ڵكى ديكه و هه‌روه‌ها پرسى بڕينى بودجه و شه‌راكه‌ته بۆيه زۆرينه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانى ئێمه بڕيارى ئه‌وه‌يان داوه له 25ى ئه‌يلوول ريفراندۆم بكه‌ين، وه‌ك ته‌نيا ده‌رگاى ياسايى بۆ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى چوون.
دواى ئه‌و ئێمه سه‌ردانى به‌ڕێز هادى عامريمان كرد، كه سه‌رپه‌رشتيار يا به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبييه و پێشتريش سه‌ركرده‌ى به‌در بوو، ئه‌و ئه‌وه‌ى پيشاندا كه 37 ساڵ زياتره له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كانى كوردستان و هه‌موو فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه به‌شێكى زۆرمان حازر بووين له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له هه‌ولێر و سلێمانين له به‌ره‌كانى شه‌ڕ پێش رووخانى به‌عس له زه‌مانى ئه‌نفال و كيميايباران له به‌ره‌كان بووه و بۆيه پرسى درووستكردنى متمانه پێويست ناكات، چونكه ئه‌سڵه‌ن سيقه هه‌يه له نێوان ئه‌و و سه‌ركرده‌كان و ئه‌و هه‌موو مافێك ره‌وا ده‌بينێت به خه‌ڵكى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان شايسته‌ى له‌وه زياتريشه، به‌ڵام تهحهفوزێكى هه‌يه و نازانێت ئێستا كاتيهتى يان نا و پێى وايه ئێمه كه‌مێك له‌و بابه‌ته په‌له ده‌كه‌ين و پێى وايه هێشتا كارى پێويستتر هه‌يه وه‌ك شه‌ڕى تيرۆر و چه‌سپاندنى ياسايه له وڵاته‌كه‌مان. ئێمه زۆر جار ئه‌و حكومه‌ته‌ى هه‌يه حكومه‌تى به‌غداى پێدهڵێين و نابێته حكومه‌تى فيدراڵ كه نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو پارێزگاكان بكات و ئێمه به‌شێكى ئه‌و كهموكوڕيانه ده‌خه‌ينه ئه‌ستۆى تيمه‌كانى ئێوه به تايبه‌تى شيعه و ئه‌ويش پشتگيرى كرد كه به‌ڵێ ده‌بوايه كارێكى وا بكه‌ن، جێى متمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن.
دواى ئه‌و بۆ خوانى نيوه‌ڕۆ ده‌عوه‌تى به‌ڕێز نورى مالكى بووين و پێش ئه‌وه‌ش گفتوگۆيه‌كى زۆرمان كرد و به‌ڕێز مالكى ئه‌ويش له مه‌سه‌له‌ى داخوازى كورد بۆ مافى جيابوونهوه گوتى: من نازانم ئه‌وه چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كان ده‌كات يان نا به‌ڵام من پێم باشه به‌رده‌وام بين و گفتوگۆ بكه‌ين و ئه‌گه‌ر زانيمان چاره‌سه‌ر نييه ئه‌وا ئێوه حه‌قى خۆتانه بڕيار بده‌ن و ژينگه‌ى گفتوگۆكان زۆر باشه تا ئێستا.
دواى ئه‌و، ئێمه به‌ڕێز ساڵح موتڵه‌گمان بينى له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌ى و ئه‌وانه‌ى كه وه‌ك سوننه له ده‌ورى ئه‌ون و ئه‌وان له ئێمه زياتر گلهييان هه‌بوو، پێيان وابوو، ئێمه ره‌وشمان زۆر باشتره له به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه ماڵمان هه‌يه و پارێزگا و هه‌رێممان هه‌يه و ئه‌وان شارهكانيشيان له‌سه‌ر پێى خۆيان نه‌ماوون و داعش ماڵى له‌وان كاول كردووه و ئه‌وانيش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆيى تهحهفوزيان هه‌يه و پێيان وايه هه‌وڵێكى ديكه بده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بزانين له رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى ده‌ستوور له رێگه‌ى درووستكردنى به‌ره‌ى ديكه كار بكرێت و پێيان وا نه‌بوو هێزه‌كانى شيعه‌ش يه‌كگرتوو بن له پرسى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سوننه و كورد.
پاش ئه‌و ئێمه باڵيۆزهكانى يه‌كێتى ئه‌وروپا (ئه‌ڵمانيا، ئيسپانيا، كرواتيا، هۆڵه‌ندا و يه‌كێتى ئه‌وروپا)مان بينى و له قسه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان به گشتى باسى بارودۆخه‌كه‌مان كرد و پێمان وتن ئێوه هه‌مووتان باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن، هێشتا زووه، ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه له به‌ره‌ى شه‌ڕدان و زۆر سووپاستان ده‌كه‌ين بۆ ناردنى هاوكارييهكانتان، به تايبه‌تى چه‌كى ميلانى ئه‌ڵمانى، كه زۆر هاوكارى كردين و چه‌ندين منداڵ له‌دايكبووه له‌م ماوه‌ى دواى ناوى لێنراوه ميلان، به‌ڵام ئايا ده‌كرێت ئێمه هه‌موو جار داواى يارمه‌تى له ئێوه بكه‌ين، ناكرێت بير له مافى خۆمان بكه‌ينه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌مه يان زۆر، كه زه‌مان و ئه‌مانى هه‌يه. ناكرێت حكومه‌ت لاواز بێت دان به مافماندا بنێت و كاتێك به‌هێز ده‌بێت پشتى تێبكات.
دواتر سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى باڵامان كرد و به‌ڕێز دكتۆر هومام حهمووديمان بينى و له‌وێش باسى ريفراندۆممان كرد و به ئيعتيبار ئه‌وان له 35 ساڵى رابردوو له په‌يوه‌ندييه‌كى راسته‌وخۆدا بووه له‌گه‌ڵ لايه‌نه كوردييه‌كان و به راستى ئه‌وان تێڕوانينيان زياتر خۆمانهيى بوو له خه‌ڵكێكى ديكه.
به گشتى ده‌توانم بڵێم ئێستا ژينگه و كلتوورى گفتوگۆكان به شێوه‌يه‌كى زۆر ئه‌رێنييه و ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆر باشى هه‌بووه و هاندانێكى زۆر گه‌وره‌يه.