تیرۆریستێكی داعش له شاری كهركوك دهستگیركرا
ھێزەکانی ئاسایش لە پارێزگای کەرکووک چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان دەستگیر کرد،كه داواكراو بووه به پێی مادهی 4ی تیرۆر.
له ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک، کە كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێیداهاتووه” دوێنێ چوارشەممە 16\8\2017 ھێزەکانی بنکەی ئاسایشی شوان بە فەرمان و رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، کەسێکیان بە ناوی (ش. م. ئا.) بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر، دەستگیر کرد.
ههر لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا باس لهوهكراوه” كه دەستگیرکراوەکە ئەندامی داعشە و خەڵکی شارەدێی (ڕیاز)ی سەر بە شارۆچکەی حەویجەیە لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.