نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌مریكا دژی ریفراندۆم نیه
پارێزگاری کەرکووک سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان باس له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و هه‌ڵوێستی ئه‌وان باسده‌كات به‌وه‌ه” كه ئەمریکا دژی ریفراندۆم نییە.
(د.نەجمەدین کەریم) پاریزگای کەرکووک بله‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه” كه هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بەشداری ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان دەکەن، 85% ی ئاوارەکانی حەویجە لە کەرکووکن، بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنەوەی حەویجەوە ئەو ئاوارانەی ناویان هەیە دەتوانن بەشداری گشتپرسیبن، عەشیرەتی شەمەریش گوتویانە بەشداری لە گشتپرسی دەکەن.
پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه” لە 2003وە تاوەکو ئێستا بارودۆخی کەرکووک هیچ کات وەک ئیستا ئارام نەبووە، ئەو ترسی لە هەڵویستی وڵاتانی ناوچەکە نییە و دەڵێ تورکیا ساڵانە 8 ملیار دۆلار بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیه به‌دڵنیایه‌وه ریفراندۆم ده‌كری و سه‌ریش ده‌كه‌وێ.