بۆچی پێویسته منداڵان له‌ته‌مه‌نی (٩) ساڵیه‌وه پشكنینی كۆلسترۆڵیان بۆ بكرێت.؟
ژماره‌یه‌ك لهلێكۆڵهری ئه‌مریكی به‌پێویستیان زانی منداڵان له‌ته‌مه‌نی (٩) ساڵیه‌وه پكشنینی كۆلسترۆڵیان بۆ بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی (هێڵس دی نیوز)ی ئه‌مریكی بڵاَوی كرده‌وه”ژماره‌یه‌ك له لێكۆڵه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی (ناشناڵ لیبد ئه‌سۆ شیهیشن) جه‌ختیان له‌وه‌ش كردۆته‌وه ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌سانێكیان هه‌یه به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی دڵ یاخود به‌رزی ڕێژه‌ی چه‌وریه‌وه ده‌ناڵێنن، پێویسته له‌ته‌مه‌نی (٢) ساڵیه‌وه پشكنینی ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵ بۆ منداڵه‌كانیان بكه‌ن.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه (پاتریك مۆریارتی) پرۆفیسۆر له‌زانكۆی (كانساس)و به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌كه ڕایگه‌یاندوه” زۆر گرنگه هه‌موو كه‌سێك له‌خێزانه‌كه‌ی خۆیدا پرسیاری ئه‌وه بكات كه ئایا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵیان هه‌یه یان نا؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیارێكی زۆر له‌و جۆره ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا ئه‌و نه‌خۆشیه لهكهسهكاندا ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بدۆزرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌داهاتودا كاریگه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌مێنێت.