نهێنی سەردانی بارزانی بۆ توركیا ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
راوێژكارێكی راگەیاندنی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت، سەردانی بارزانی بۆ توركیا، لەسەر داوەتی فەرمی سەرۆك كۆماری توركیایە.
 
کیفاح مەحموود، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەلێت، سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیایە لەسەر چەند پرسێكی گرینگ.
 
 
ئەو راوێژكارە دەشلێت، لەو سەردانەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و کۆماری تورکیا دەکرێت، جگە لەوەی باسی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا دەکات. گوتیشی: ”ئەو بابەتانەش باس دەکرێت کە پەیوەندییان بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر لە کوردستان و تورکیا هەیە“.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 22\8\2016 هەواڵی سەردانی بارزانی بۆ توركیا بڵاو كرایەوە، ئەو راوێژكارەی بارزانی لەسەر ئەو پرسە دەشلێت، پشتیوانیکردنی بارزانی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری، ساڵانێکی زۆرە لە نێوان سەرکردەکانی تورکیا و بەرپرسانی پەکەکە، کار بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان دەکات، بۆ ئەوەی بژاردەی ئاشتی و گفتوگۆ لە جێگەی شەڕ و توندوتیژی پەسەند بکرێت، بەڵام بەداخەوە بەم دواییە دووبارە هەردوولا بۆ شەڕ و توندوتیژی گەڕانەوە“. هەروەها دەشلێت بارزانی ڕۆڵێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا دەگێڕێت و سەرجەم لایەنەکان بە متمانەیەکی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
 
 
Back to top button