خواردنه خێراكان هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوونی مرۆڤن به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
مامۆستایه‌كی زانكۆی هۆنگ كۆنگ بوونی خواردنگه‌ی سه‌فه‌ری به‌شێوه خۆرئاوایه‌كه‌ی به هۆكارێك وه‌سف كرد بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێربه‌نجه‌ی قۆڵۆن و گه‌ده و زیانه‌كانی له‌و باره‌وه خسته روو.
(جوناسان شام) كه‌پسپۆری تایبه‌ته به‌نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده روونیكرده‌وه، ئه‌و خواردنگایانه‌ی كه‌له‌شێوه‌ی خۆرئاوا دروستكراون به‌رێژه‌یه‌كی زۆر گۆشتی سوور به‌كارده‌هێنن و خواردنه‌كانیان زۆر چه‌وره. ئه‌و پسپۆره‌ی هۆنگ كۆنگ ئاشكرایكرد، ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده له‌ساڵی ٢٠١٠دا گه‌یشتۆته‌٦١٠ هه‌زار كه‌س له‌ووڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا كه‌پێشووتر كه‌مترین ڕێژه‌ی تووشبوونی به‌و نه‌خۆشیه تێیدا تۆماركراوه. جوناسان شام ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌زۆری له‌ناو خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ڕووده‌دات هۆكاره‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕه‌فاهیه‌ت و كه‌م جوڵه‌ی و خواردنی گۆشتی سوور و چه‌ور.