كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی له‌ ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ کەش و ھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی له‌ شاره‌كانی كوردستان راگه‌یاند.

به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی له‌ هه‌رێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە 17/8/2017 ئەمڕۆ لە ھەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێت، ھەندێک تۆز و خۆڵیش دەبێت، ھەروەھا خێرایی با زیاد دەبێت، لە سلێمانیش ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە دھۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا لە ئاسماندا پەیدا دەبن، ھەندێک تۆز و خۆڵیش دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و ھەندێک تۆز و خۆڵیش دەبێت.

هه‌ر به‌پێی پێشبینیه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ كه‌ش و هه‌وای سبه‌ینێ له‌ كوردستان”  لە ھەولێر، دھۆک و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە سلێمانی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.

Back to top button