خواردنەوەی قاوە ڕێ لەپیر بوونی مرۆڤ دەگرێت
زانایانی به‌ریتانی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ڕێگه له پیربوون ده‌گرێت.
(ده‌یڤید گیتس) سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆی (بریتش كۆڵۆمبیا) و (یازینگ لیو) ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌یكدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، دژه ئۆكسیده‌كانی ناو قاوه كه له ئه‌نجامی ترشاندنی ده‌نكه قاوه سه‌وزه‌كانه‌وه له پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا به‌رهه‌م دێن،
ده‌بنه هۆی ڕێگری له پیربوونی مرۆڤ.(گیتس) ڕوونیشی كرده‌وه، قاوه له كاتی ترشاندنیدا به‌شێك له پێكهاته كیمیاییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ له ناوبردنی ئه‌و پێكهاته زیان به‌خشانه‌ی له ئه‌نجامی سووتاندنی ووزه له له‌شدا دروست ده‌بن، بۆیه خواردنه‌وه‌ی قاوه یارمه‌تی ده‌رێكی باشه بۆ له‌ناوبردنی پێكهاته زیان به‌خشه‌كان و پیر بوونی مرۆڤ دواده‌خات.