بۆ ئه‌وه‌ی نینۆكت پارێزراو بێ و تووشی شكان نه‌بێ ئه‌م سێ ئاوێته‌یه‌ به‌كاربهێنه‌

بێگومان نینۆکێکی تەندروست و بەهێز پێویستی بە بایەخ پێدان هەیە، جگە لە پاکڕاگرتنی پێویستە یەکێکە لەم ئاوێتانەی بۆ بەکاربهێنیت، تا ببیتە خاوەنی نینۆکێکی بەهێز وجوان و بریقەدار.

 

بەپێی ماڵپەڕی ” mbc” ئەم ئاوێتانەی خوارەوە باشترین پێکهاتەن بۆ بەهێزکردنی نینۆک و دوورخستنەوەی لە شکان:

ئاوێتەی کەوچکێک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک خوێی زبر و نیو لیتر ئاوی گەرم تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک نینۆکەکانتی تێدا ڕاگرە، هەفتانە دووجار بەکاریبهێنە.

ئاوێتەی دووەم بریتیە لە 4 کەوچک زەیتی زەیتونی گەرم و دوو کەوچک هەنگوین و هێلکەیەک تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 10-15 خولەک نینۆکەکانتی تێبکە، دواتر تەنها بە ئاو دەست بشۆ، هەفتانە دووجار ئەم کردارە ئەنجامبدە بۆ ماوەی 3 هەفتە.

ئاوێتەی سێیەم بریتیە لە سێ کەوچک زەیتی زەیتون و کەوچکێک ئاوی لیمۆ، بۆ ماوەی 10-15 خولەک نینۆکەکانتی تێدا دابنێ، هەفتانە دووجار بەکاریبهێنە بۆ ماوەی سێ هەفتە.

Back to top button