چه‌ند ریكۆردێكی جیهانی له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی ریۆ 2016

خواكوڕك

دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆ , چەند ژمارەیەکی سەرنج راکێش لەم پاڵەوانیەتیە تۆمارکران و گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوە بوو

•    مایکل فلیپسی ئەمەریکی یەکەم یاریزانەلە مێژووی ئۆلۆمپیاد ٢٨ ملوانکە بەدەست بێنێت کە ٢٣ زێر بوو وئەوانی دیکەش زیو و مس بوون.
•    ئۆساین بۆلتی جامایکی یەکەم یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان لەسێ ئۆلۆمپیادی جیاواز لە راکردنی (١٠٠م , ٢٠٠ م , ٤×١٠٠م) ملوانکەی زێڕ بەدەست بێنێت.
•    ھەڵبژاردەی ئۆلۆمپی بەرازیل بۆ یەکەم لە مێژووی خۆی توانی ملوانکەی زێر بەدەست بێنێت.
•    ئەندی مۆڕای بەریتانی یەکەم یاریزانی تێنسی سەر زەوییە کە پارێزگاری لە ملوانکەی زێڕ بکات لە دوو ئۆلۆمپیاد لەسەر یەکتر.
•    کچە یاریزانی گۆڕەپان ومەیدانی ئەمەریکی ئەلیکس فیلیکس یەکەم یاریزانە ٦ ملوانکەی زێر بەدەست بێنێت.
•    کارمیلۆ ئەنتۆنی ئەمەریکی, یەکەم یاریزانی تۆپی سەبەتەیە بتوانێت لە سێ ئۆلۆمپیادی جیاواز ملوانکەی زێڕ بەدەست بێنێت.
•    بۆ یەکەم جار تیپێک بەناوی ھەڵبژاردەی پەنابەران بەشداری لە ئۆلۆمپیاد کرد.
•    ئەحمەد ئەبو غۆشی ئوردنی  توانی بۆ یەکەم جار ملوانکەیەک بۆ وڵاتەکەی بەدەست بھێنێت ئەویش ملوانکەیەکی زێر بوو لە تایکواندۆ.
•    یاریزان فەھد دێحانی یەکەم یاریزانە لە مێژووی وڵاتی کوێت ملوانەکەیەک بەدەست بێنێت و ئەویش ملوانکەی زێر بوو لە نیشانە شکاندن.
•    مایلیندا کیلمندی لە وڵاتی کۆسۆڤۆ توانی یەکەم ملوانکەی زێر پێشکەش بە ولاتەکەی بکات لە یاری جۆدۆ.
•    بۆ یەکەم جار لە مێژوو ڤێتنام ملوانکەیەکی زێڕی بەدەستھێنا لەرێگەی یاریزان ھوانگ تشوان ڤینە لە نیشانە شکاندن بە دەمانچە.
•    ھەڵبژاردەی ڤیجی بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆی توانی ملوانکەیەکی زێر بەدەست بێنێت ئەویش لە یاری رەکبی بوو.
سه‌رچاوه‌ ZNA

Back to top button