لە تاران بارودۆخ نا ئارامە
دوای بڵاوبونەوەی تێکچونی باری تەندروستی مەهدی کەڕوبی سەرکردەی دیاری ریفۆرمخوازان،لە شەوی ڕابڕدووەوە هێزەکانی حەرەس سەوری لە تاران بڵاوەیان پێ کراوە بۆ ڕێگری کردن لە هەر خۆپیشاندانێک.
فاتمە کەڕوبی خێزانی ئەو سەرکردە ڕایگەیاند لە چوارشەممەوە کەڕوبی وەک ناڕەزایی لە دەست بەسەرکردنی لە ماڵەکەی خۆیدا مانی لە خواردن گرتوەو بەو هۆیەوە تەندروستی تێک چووە.
چالاکانی بزوتنەوەی ریفۆرم شەوی ڕابردوو وێنەی کەڕوبیان بە تەندروستی ناجێگیرەوە بڵاو کردەوەو ئەوەش بۆتە مایەی ترس لای دەسەڵاتدارانی ئێران و ناچاری کردوون هێزەکان بڵاوە پێ بکەن.