بارزانی: ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه” ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 17ـی8ـی2017 له سه‌لاحه‌ددین( مسعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی رایگه‌یاندوو” ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، چونكه بارودۆخی كوردستان و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك قۆناغه‌كانی رابردوو نییه و دووپاتیكرده‌وه، گه‌لی كوردستان به ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه دۆزی ڕه‌وای خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه” له‌دیداره‌كه‌دا مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ته‌ئكیدی له هاوهه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كرده‌وه له پاڵپشتیكردنی ریفراندۆم و به‌بڕیارێكی نیشتمانی و مێژووی له‌قه‌ڵه‌مدا و ئاماده‌یی خۆی و حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم نیشاندا.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی و پێشهاتی سیاسی هه‌رێمایه‌تی تاوتوێكران. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی باسی له بڕیاری 7ـی حوزه‌یرانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كرد و بڕیاردان له دیاركردنی رۆژی 25ـی ئه‌یلولی 2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به هه‌ڵوێستێكی مێژوویی و نیشتمانی وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بۆ رێگرتنه له خوێنریشتن و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه بۆ ناوچه‌كه و له دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌مانشێوه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.