نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ڵامی میدیاكانی ئێرانی دایه‌وه له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق بۆنامی، ره‌تی كرده‌وه، كه ئه‌وان هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی ریفراندۆم ئه‌وه بوو بێت، كه میدیاكانی ئێران بڵاویان كردۆته‌وه، به‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ریفراندۆمیان به‌نایاسایی نابردبێت و ده‌لێت ئێمه پاڵپشتی له دانووستاندنی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق ده‌لێـ “هەڵەتێگهیشتنێك لەلایەن ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا (IRNA) سه‌باره‌ت به وه‌ڵامەکانی یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم كه له‌لایه‌ن دەسەڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە، دروستبووە، کە چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنی عێراقییش بڵاویان كردووەته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پێش هه‌موو شتێك په‌یامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش (نێودەوڵەتی) و سه‌ركردایه‌تیی سكرتاریه‌ت (نەتەوە یەکگرتووەکان) بۆ هەردوو حکومەتی ناوەندیی بەغدا و حكومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق بریتییە لە ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌ر بۆ تاوتوێكردنی گشت پرسه‌كان بدۆزنه‌وه به پرسی ریفراندۆمیشەوە”.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق دەشڵێت “ئێمه هەمیشە ده‌ڵێین کە خاڵی دەستپێک دەبێ رێزگرتن بێت لە دەستوور و یاساکانی وڵاتەکە و ئه‌مەش ئه‌و شێوازه‌یه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر پرسیارێكدا دەکەین”.