ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك:ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركووك داناخرێت
پاش ئه‌وه‌ی دادگای ئیداریی عێراق بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌لكردنی ئاڵای كوردستانی له‌كه‌ركووك دا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك، ده‌لێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركووك داناگیرێت و ده‌لێـ”ھەر بڕیارێک بدرێت ئەوان پێیەوە پابەند نابن و ئاڵای کوردستان داناگرن.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه” ئێمەش بیستوومانە دادگای ئیدارەی عێراق بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای لەبارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە ڕەت کردووەتەوە، بەڵام بەفەرمی ھیچ بە ئێمە نەگەیشتووە و ھەر بڕیارێکیش بدرێت، پێیەوە پابەند نابین، ده‌شلێـ” بە پشتبەستن بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە کەرکووک حکوومەتی لۆکالی خۆی هەیە دڵنیایی دەدات کە کاری دادگای ئیداریی عێراق نییە بڕیار لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە بدات و جگە لەوەش، ھەر بڕیارێکی دیکە بدرێت ئێمە پێیەوە پابەند نابین و بڕیاری خۆمان داوە و پاشگەزبوونەوە لێی نییە، چونکە پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری دا، ئێمە پابەند پێیەوە نەبووین.
شایانی باسه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاریاندا، كه ئاڵای كوردستان له‌ته‌ك ئالای عێراق له پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵبكرێت، به‌ڵام لایانه توركمانیه‌كان سكالایان تۆمار كرد له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، له ئێستاشدا ئاڵای کوردستان لەسەر ھەموو فەرمانگە میرییەکانی کەرکووک ھەیە و تورکمانەکانیش سکاڵایان لەسەر ئەنجوومەن تۆمار کرد، بۆ ئەوەی ئەوبڕیارە ھەڵوەشێندرێتەوە و ئێستاش باس لەوە دەکرێت دادگا بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی دەرکردووە.