داگرتنی ئاڵای پارتی و سوتاندنی له‌لایان كارمه‌ندانی دژه تیرۆر و ده‌زگای زانیاری بووه و هیچ په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه نیه
له رۆژی 16ی ئابی 71 ساڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و پارته، بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌ی هه‌ڵسا به رازاندنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك وه‌ك ئاهه‌نگه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی، كه رازاندنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك بوو به ئاڵای پارته‌كه، به‌ڵام ئه‌و ئاڵایانه له‌لایان چه‌ند كه‌سێك و ده‌زگای فه‌رمی ئیداری ئه‌و شاره به‌شێوه‌یه‌كی سوكایه‌تی و ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستانیان لێكرده‌وه، سوتاندیان، كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌لێت، سلێمانی ته‌نها بۆ ئه‌وه ئازادی سیاسی هه‌یه، كه جنێو به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌ك ره‌خنه بگریت، وه‌ك ئاڵای پارتی ده‌سوتێنرێیت”.
كادیرێكی پێشكه‌وتوو پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له‌به‌ر خراپی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه بۆ كادیرانی پارتی، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، ده‌زگای زانیاری له‌رێگای چه‌ند كه‌سێكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆژه‌ی كه 16ی ئاب بوو، ئاڵاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان هێنا خواره‌وه به ئوتومبێلی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ئیداره‌ی سلێمانی، كه له‌لایان ئه‌و ده‌زگایه فه‌رمانیان پێكرابوو، ئه‌مرۆژه به‌كارهێنران بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای پارتی له شه‌قامه‌كان، ده‌شلێـ” به‌م كرداره، بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان روونكرایه‌وه، كه سلێمانی هاوشێوه‌ی كۆریای باكور دژی ئازادی سیاسیه، ته‌نها ئازادی ئه‌وه‌یه كه دژی پارتی و جنێو به پارتی بده‌یت، ئه‌مه‌ش بۆ كوریای باكوریش راسته كه ته‌نها جێگایی جنێودان و دژایه‌تی كۆریای باشووره”.
كادیره‌كه‌ی پارتی گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاڵاكان ده‌هێنه خواره‌وه، لای ئێمه ناسراون، كادیری دژه تیرۆری یه‌كێتی و ده‌زگای زانیارین، جلی مه‌ده‌نیان له‌به‌ر كردووه، بۆیه ئه‌م كاره له‌ژێر فه‌رمانی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی بووه، كه له‌لایان خودی لاهور تاڵه‌بانی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌مریان پێكراوه، كه ئاڵاكانی پارتی دابگرن و بیسووتێنن و بڵاویشی بكه‌نه‌وه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رده‌وام كادیرانی حزبی له سلێمانی ئه‌م شاره به‌شاری ئازادی سیاسی و دیموكراسی پێناسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئازادی سیاسی و دیموكراسی لای ئه‌وان ته‌نها جنێودان و ته‌شیر كردنی پارتیه و بۆ هیچ كه‌سێك نیه، له‌و سنوره ئازاد بێت، به‌ئاراسته‌ی به‌رگری كردن له‌پارتی ئه‌مه‌ش هه‌مان یاسای دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه‌ی كۆریایی باكوره كه ته‌نها ئازادی بۆ خه‌ڵكی كۆریای باكور، دژایه‌تی كردنی كوریای باشور و ئه‌مریكایه”.