میدیاكانی توركیا: ئێران نه‌یتوانی بۆ دژایه‌تی ریفراندۆم باوه‌ر به توركیا بهێنێت
رۆژنامه‌و ماڵپه‌ره‌كانی توركیا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ باوه‌ر هێنانی بهتوركیا كه دژایه‌تی ریفراندۆم بكات، به‌ڵام توركیا ئاماده نه‌بووه هاوشان له‌گه‌ڵ ئێران دژی ریفرندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئێران ده‌لێـ دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌ركی هه‌ردوو لایانه”.
به‌پێی زانیاریه‌كانی میدیای توركیا له كاتی سه‌ردانی سوپاسالاری ئێران، كه له‌سه‌ر داوای فه‌رمی سوپاساڵاری توركیا بووه، له‌كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌گا ئه‌منیه‌كان و توركیا میت و به‌رپرسانی توركیا سوپاساڵاری ئێران، نەیتوانیوە قەناعەت بە توركیا بهێنێت كە بە یەكەوە ڕاستەوخۆ دژایەتیی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بكەن”.
هه‌ر له‌و باریه‌وه رۆژنامەی جومهوریەت ئاشكرای كردووە “كە حکوومەتی ئەنقەرە بە سوپاسالاری ئێرانی گوتووە، ئەگەر ئەوان لەبەردەم ڕای گشتیی توركیا دژایەتیی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بكەن و لەگەڵ ئێران بە یەكەوە ڕاگەیاندراوێك لەو ڕووەوە بڵاو بكەنەوە، ئەوكات ڕەنگە بارودۆخەكە بە تەواوی پێچەوانە ببێتەوە و لە بەرژەوەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كۆتایی پێ بێت هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مالپه‌ری تی 24 بڵاوی كردۆته‌وه، كە سوپاسالای ئێران داوای لە (خلووسی ئاكار) سوپاسالاری توركیا، هەروەها (هاكان فیدان) راوێژكاری دەزگای میتی توركیا كردووە، كە بە یەكەوە راگەیاندراوێك بڵاو بكەنەوە و لەو راگەیاندراوەدا دژایەتیی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بكەن، هەروەها گوتوویەتی لە راگەیاندراوەكەدا باسی بەكارهێنانی هێزیش بكەن، بەڵام توركیا رەتی كردوەتەوە.