شەوی ڕابردوو نوری مالیكی توشی جەڵتەی دەماغ بوو
انور الحمدانی رۆژنامەنوس و بێژەری دیاری كەناڵی البغدادیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوەیەتی نوری مالیكی دوێنێ شەو توشێ جەڵتەی دەماغ بووە و توانای قسە كردن و جوڵەی نەماوە و بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش رەوانەی نەخۆشخانەیەكی تاران كراوە.
بەپێێ زانیاریەكانی خواكـــوڕك لە دوای سەردانەكەی دوێنێ شاندی دانسوتانكاری هەرێمی كوردستان بۆ بەغژا و بینینی مالیكی، مالیكی توشێ شۆك بووە بەو هەڵوێستانەیان و بۆی روون بووەتەوە كە كورد پاشەكشە ناكات لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەر بۆیە درەنگی شەو تەندروستی تێكدەچێت و توشی جەڵتەی دەماغ دەبێت.