سێ مانگ به‌ر له‌ئێستا فه‌رهاد سه‌نگاوی نووسراوێكی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كردووه

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، فه‌رهاد سه‌نگاوی پێش سێ مانگ به‌ر له‌ئێستا، نووسراوێكی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وه‌ڵامی فه‌رهاد سه‌نگاوی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه فه‌رهاد سه‌نگاوی چۆته به‌ری نه‌خێر، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی ئاشكرا ده‌كات كه خۆی له‌داواكاری چه‌ند ئیمتیازێك ده‌بێنێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندوو” پێش سێ مانگ به‌ر له‌ئێستا فه‌رهاد سه‌نگاوی نووسراوێكی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه، كه تێیدا داوا له پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، كه رێگایه‌كی بۆ بكه‌نه‌وه بۆهاتنه ناو پارتی دیموكراتی كوردستان كه تێیدا داوای چه‌ند ئیمتیازێكی كردووه، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رهاد سه‌نگاوی نه‌داوه‌ته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌هیچ جۆڕێك وه‌ڵامی فه‌رهاد سه‌نگاویان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌دژی پارتی دیموكراتی كوردستان چۆته به‌ره‌ی گروپی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم كه كه‌مپینی نه‌خێری ئێستایان راگه‌یاندووه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” نووسراوه‌كه ئێستا له‌به‌رده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه كه فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگایی له‌پارتی كردووه، كه تێیدا داوای چه‌ند ئیمتیازی كردووه له پارتی دیموكراتی كوردستان”.