حكومه‌ت چه‌ند هه‌لێكی كاری راگه‌یاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/08/damazrandn.jpg)
خواكوڕك
بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، ده‌رفه‌تی كار بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ره‌خسێنێت كه پسپۆرن له‌بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین. به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ی كه‌له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌رچووه، كارمه‌ندی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست و به مووچه‌ی ملیۆنێك و په‌نجا هه‌زار دینار داده‌مه‌زرێت.
شوێنی جوگرافی ئه‌م هه‌لی كاره ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕیی شارۆكەی سۆران، رواندز، چۆمان و شەقڵاو و دەوروبەریان. ئه‌م فۆرمه ده‌ست به‌دابه‌ش كردنی كراوه له 21ی ئه‌م مانگه‌وه و دوامۆڵه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی فۆرمه‌كان 29/8/2016 دانراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه چه‌ند خاڵێكی وه‌كو مه‌رج دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه فۆرمه‌كان پڕده‌كه‌نه‌وه، و هاتووه: ئەو كەسەی ئارەزووی كاركردنی هەیە و فۆڕمی دامەزراندن پڕ دەكاتەوە، دەبێت لە 18 ساڵ بچووكتر نەبێت و لە 30 ساڵ گەورەتر نەبێت، هەروەها هیچ مووچەیەكی تری نەبێت لە دامودەزگە حكوومەتییەكان، تەندروست و لەشساغ بێت و لە پشكنین دەربچێت و بەلایەنی كەمەوە دەرچووی ئامادەیی بێت.