ئازاد تۆفیق: ئەگەر بە گوێی ئەمریكا نەكەین بە گوێی عێراقیش ناكەین و ڕیفراندۆم دواناخەین

 

دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا, ئەمریكا لە بارەی كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم تێبینی هەیە, پێكهاتە جیاوازەكانی عێراقیش بە شێوەی جیاجیا پێشوازی لەم هەوڵەی هەرێم دەكەن, پەیوەست بە ریفراندۆم ئەندامێكی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكیتی، ڕای دەگەیەنێت، پرسی ڕیفراندۆم بە دەوڵەتی عێراق دوا ناخرێت، چونكە ئەگەر بە گوێی ئەمریكایەكی گەورە نەكەین بە گوێی دەوڵەتی عێراقیش ناكەین.
ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایگەیاندووە: “ئەو شاندەی، كە ڕۆشتوون بۆ بە‌غدا، كارێكی باشیان كردووە ‌و پیویستە بەردەوامیش بن بۆ ئەوەی لەوێ گفتووگۆ بكەین”.
هەروەها گوتیشی: “بەبڕوای من ئیرادەی گەلی كوردستان لە ئیرادەی عێراق و وڵاتەكان گەورەترە، بەڵام ئێمە بۆ نیازپاكی پیویستە یەكەم هەنگاوی دیبلۆماسیمان لەناوەند و دەوڵەتی عێراقەوە دەستپێبكات”.
جەختیكردەوە، كە پرسی ڕیفراندۆم بە دەوڵەتی عێراق دواناخرێت، دەوڵەتی عێراقیش ئەگەر بۆیان بكرێت نەك دەڵێن دوابخرێت هەر لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا نین. دەشپرسێت: “ئێمە ئەگەر بە گوێی ئەمریكا نەكەین كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا قسە لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی بكات‌؟ بۆچی بە گوێی عەبادی بكەین؟”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی، گوتیشی: “عێراق وڵاتێكە سەروەری نەماوە، شیعە بەجیایە ، سوونە بەجیایە، كورد بە جیایە، لە ناو بەغدا شتیك نیە ناوی عێراقی یەكگرتوو یان عێراقی دیموكراسی یان مەدەنی بێت. پڕە لە میلیشیا و هێزی چەكدار و ‌ناتەبایی ، لەبەرئە‌وە عێراق جێی متمانە نیە، بۆ ئەوەی گرەنتی بە ئێمە بدات ڕیفراندۆم دوا بخەین یان دوای نەخەین. ئێمە كە بە گوێی ئەمریكایەكی گەورەمان نەكرد، بەدڵنیاییەوە بە گوێی دەوڵەتی عێراق و عەبادیش ناكەین”.

Back to top button