گۆڕان په‌یوه‌ندی به پارتی كردووه، رۆژی كۆبوونه‌وه دیاری كرا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه كه‌مێك پێش ئێستا گۆڕان په‌یوه‌ندی به مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كردووه، واده‌ی دانووستاندنی دیاری كردووه، كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری به‌خواكوڕكی راگه‌یاند رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش كه‌مێ پێش ئێستا بووه كه گۆڕان به‌په‌یوه‌ندی وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی پارتی داوه‌ته‌وه بۆ دانووستاندن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی گۆڕان په‌یوه‌ندی به مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه و وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان داوه‌ته‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره پارتی داوه‌ی دانووستاندنی له گۆڕان كردووه”.