لە شاری بەرشەلۆنە هێرشێكی چەكداری دەكرێتە سەر رێستۆرانتێك
لە شاری بەرشەلۆنەی هەرێمی كەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا هێرشێكی چەكداری كرایە سەر رێستۆرانتێك.
ئێوارەی ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێك لەشاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا خۆیكرد بە ناو كۆمەڵێك خەڵكداو ژمارەیەك هاوڵاتی كرد بەژێرەوە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك كەس لەو ناوچەیە بریندار بوون.
هاوكات لەگەڵ ئەو رووداوەش ژمارە یەك چەكدار هێرشیان كردوەتە سەر رێستۆرانتێكو بەپێی میدیاكانی ئیسپانیا تاكو ئێستا دوو كەس كوژراونو ژمارەیەكیش بریندار بوون.
هێرشەكە لەلایەن سێ چەكدارەوە ئەنجامدراونو دەستڕێژی گوللەیان بەناو ئامادەبووانی ناو رێستۆرانتەكەدا كردوە.
هەروەها میدیاكان باس لەوە دەكەن كە ئەو دوو هێرشە بە ئەنقسەت كراوەو پەیوەندیان بەیەكەوە هەبووە.
پۆلیسی ئیسپانیا باس لەوە دەكات كە تائێستا سێ كەس كوژراونو 10 دیكەش بریندارەو كردەوەكەش تیرۆرستی بووە.