روونكردنەوەیەك لە سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە: لەو دەڤەرەی سەردەمیكی زۆر بوو دیلی نا عەدالەتی سیاسی و , مۆنۆپۆلی ئایدۆلۆژی و توندوتیژی فكری بوو, ئیستاش پارتی دەیكات بەمەیدانی نومایشی هیزی نەرم
دوای ئەوەی چەند پەیج و ئەكاوەنتێك كەوتنە ژێر هەلەی وێنەیەكی ساختەكراو, كە چەند كەسێك بە ئۆتۆمبێلێكی بەرز لە هەوڵی لێكردنەوەی ئالاو لۆگۆو دروشمەكانی پارتین كە بە هۆی 71ی ساڵەی دامەزراندنی هەڵی واسی بوون, ئەم دیمەنانە كاردانەوەی گەروەی لێكەوتەوە بەتایبەت لە لایەن چەند لایەنگرو ئەندامانی پارتی, پەیوەست بەم وێنانە وتەبێژی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی-هەڵبجە رایگەیاند:” ئەم وێنانە هیچ راستیەكان نیە بەڵكو وێنەكان ساختەكراون.
وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە لە روونكردنەوەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە دەلێت:” لەچوارچیوەی یادی ١٦ ی ئاب , یادی ٧١ سالەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ,لەژیر دروشمی ( دوینی خەبات و تیكۆشان , ئەمرۆش ئازادی و سەربەخۆیی ) لە چوارچیوەی گەرانەوەی پاریزگاكانی سلیمانی و هەلەبجەو سەرجەمی قەزاو ناحیەكانی سنوری ئەنجومەنی سەركردایەتی ( سلیمانی – هەلەبجە ) ی پارتی دیموكراتی كوردستان , بۆ سروشتە سیاسیەكەی خۆی و , ئالاو لۆگۆو رەنگی زیرینی شكۆ , لەسەر شەقام و بارەگاو ناوەندەكان و گۆرەپانەكان هەلكراو شەكایەوەو , خەلك و شەقام , بەپیرۆزبایی كردن پیشوازیان لەیادەكە كردوو , بەبی گرفت و ئاریشە مەراسیمەكە تیپەری و , , گەورە بەرپرسانی ئیداری پاریزگاكان و , بەریوەبەرانی یەكەی ئیداری سنورەكەش , بەهەستكردن بەرۆحی پیكەوە ژیان و , هەلسوكەوتی مەسئولانە بەرامبەر بە میژووی پر سەروەری پارتی دیموكراتی كوردستان و , یادە مەزنەكەی میژووی شانازی ٧١ سالەی خەبات و تیكۆشان , هاوكارو هەماهەنگ بوون , لەدابینكردنی ئاسایش و ئارامیدا و , سەردانیكردنی ئۆرگانەكانی پارتی بەمەبەستی پیرۆزبایی , كەجیگەی سوپاس و پیزانینی سەرۆكایەتی ئەنجومەن و سەرجەمی هەڤالانی پارتیمانە .
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا دەلێت:” لەهەمان كاتدا هەندیك پیگەو پەیج و ئەكاونت لەتۆرەكان , هەندیكیان بەهۆی تینەگەیشتن لەراستی بابەتە شیوایندراوەكەو , بەمەبەستی دلسۆزی و خەمخۆریان بۆ پیكەوە ژیانی سیاسی و ئارامی ناوچەكە , هەندیكیشیان بەمەبەستی شیواندنی سیمای پیكەوە ژیانی ئاشتیانە , لەو دەڤەرەی سەردەمیكی زۆر بوو دیلی نا عەدالەتی سیاسی و , مۆنۆپۆلی ئایدۆلۆژی و توندوتیژی فكری بوو , ئیستاش پارتی دیموكراتی كوردستان دەیكات بەمەیدانی نومایشی هیزی نەرم و , مەدەنیانەی تەندروست و لۆژیكی , بۆیە دەیانەویت سیما جوانەكە بشیوینن و تەنگەژەو وینای جواراوجۆر پیشان بدەن . .
هەروەها گوتوشیەتی:” ئاماژە بەراسپاردەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەن , وەك هاوكاریەك بۆ شارەوانیەكان و , گرنگیدان بەسیمای شارو ژینگەكە , وەك هەلویستیكی سوپاسگوزاری و مەدەنیانە بەرامبەر هاوكاری ئیداراتی ناوچەكە , بریاریدا سەرجەمی ئالاو لۆگۆو, وینەو, فلیكسەكان , كەبۆیادەكە هەلواسرابوون , لەشوینەكان دابگیریت و كۆبكریتەوە , دیارە لەچوارچیوەی ئەم راسپاردەیەشدا هەڤالانمان لە ئۆرگانەكانی پارتی چەندین تیمیان پیكهیناو دەست بەكاربوون , ئەوەی جیگەی سەرنجە لەكاتیكدا لەسنوری لیژنەی ناوچەی قەلادزی , ئۆتۆمۆبیلی كرینی ژمارە ( ١٣٤٢٧٩ سلیمانی )كەخاوەنەكەی ناوی ( محمد احمد اسماعیل )ەو ئۆتۆمۆبیلی كری یەو لەلایەن لیژنەی ناوچەی ناوبراوەوە , بەكارهینراوە بۆ ئەو مەبەستە , كەچی هەندیك پەیج و ئەكاونت , رەقەمەكەیان تەزویر كردوەو رەنگی شینیان بەكار هیناوە , گوایە ئۆتۆمۆبیلی حكومەتەو , وەك نارەزایەتیەك ئالاو لۆگۆی پارتی لی دەكاتەوە , ئیمە هەموو لایەك دلنیا دەكەین كەئەو بابەتە دوورە لەراستی و , درۆیەكی شاخدارە , هەلویستیكی بی ئارزش و بەهای , ئەو نەیارو پەیجە ( علوج ) انەیە كەدەیانەویت , كاویژی نائارامی و گرفت و كیشە بكەنەوەو , لەگرنگی سروشتی پیكەوەیی و دەستگرتن بەپرەنسیپە نیشتمانیەكان كەم بكەنەوە .
لە كۆتای روونكردنەوەكە وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەلەبجە دەلێت:” پارتی دیموكراتی كوردستان پارتیكی دیموكراتی و مەدەنی و خاوەن ستراتیژو روئیای نیشتمانی رۆشنە , بۆ سەرخستنی پرسە چارەنوسسازەكان , دیارە لەم كاتەەشدا كە كوردستان لەبەردەم بریاری تاقیكردنەوەی خواستی میللیدایە , دلنیایە كە دروستكردنی ئیجماعی نیشتمانی فاكتەری سەركەوتنە , بۆیە دژایەرانی ئەم پرۆسەیەش لە هەر رەنگ و بەرگیك و , لەژیر هەر دەمامكیكدا بن , لە دەرەوەی بازنەی نیشتمانی دەبینیت .