ميوه‌ی ترش ئافره‌تان ده‌پارێزێت له‌ جه‌ڵته‌ی مێشك

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى سه‌ندیكاى پزیشكى تازه‌ ده‌ریخستووه‌ ، كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خواردنى میوه‌ى ترشى وه‌كو پرته‌قال و گریب فروت و لیمۆ و هتد.. ، ئه‌وا له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ى مێشك پارێزراوده‌بن ، له‌چاو ئافره‌تانى تردا .

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ شیكردنه‌وه‌ى زانیاریه‌كانى 14 لێكۆلینه‌وه‌یه‌ى پزیشكى پێشوو كه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 132،69 هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجام دراوه‌ ، له‌گه‌ل شیكردنه‌وه‌ى ڕه‌فتارى خۆراك و خواردنى ترشیات.
دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ى مێشك له‌لایه‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌ى پابه‌ندبوون به‌ خواردنى میوه‌ى ترش به‌ رێژه‌ى 19% كه‌مبووته‌وه‌ ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى له‌ خواردنى ترشیات به‌دووربوون.
به‌پێی هه‌والى ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، میوه‌ ترشه‌كان له‌ بڕێكى باشی ماده‌ى فلافونوید و ئه‌نتى ئۆكسیدى به‌هێز پێكهاتووه‌ ، كه‌ كارده‌ده‌ن بۆ به‌رگرى كردن له‌ مرۆڤ و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی.

Back to top button