به‌په‌له…تیرۆریستانی داعش 7 هاووڵاتی كه كوڕ و برا و برازای یه‌كترین رفاند و شه‌هیدی كردن
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له به‌ره‌به‌یاندا، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی مه‌لحه سه‌ر به قه‌زای دووبز و له ئاكامی هێرشه‌كه، 7 هاووڵاتی كه سه‌رجه‌میان كوڕ و براز و برای یه‌كن شه‌هید كراون و رفێندراون.
(نه‌قيب عه‌لى مه‌حموود) له بنكه‌ی ئاسايشى دووبز به كوردستان24ی رايگه‌ياندوه” به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیرۆریستانی داعش له په‌لامارێكدا، (موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان) ئه‌فسه‌رى پۆليسى دووبز و پێنج كوڕ و دوو برازايان رفاندووه و پێنج كوڕه‌كه‌يان ده‌ست به‌جێ سه‌ربڕيوه و تهمهكانیان له نزیك گونده‌كه به جێهێشتووه، پاش ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له رووداوه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێرشیان كره سه‌ر تیرۆریستان و توانرا مفدهم فه‌رحان رزگاربكرێت و دوو چه‌كداری داعش بكوژرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كان كوڕ و برا و برازای یه‌كترین.
ئه‌وه‌یش یاوی باسه” گوندى مه‌لحه هه‌ڵكه‌وتووه له دوورى 10 كيلۆمه‌تر له رۆژئاواى شارۆچكه‌ى دووبز و نزيكى كێڵگه‌ى نه‌وتى باى حه‌سه‌نه.