ره‌شكه ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێكه
ڕه‌شكه ده‌رمانى هه‌موو ده‌ردێكه، وه خواردنى تووی ڕه‌شكه چاره‌سه‌رى سه‌رئێشه‌و ئهنفلوهنزاو ئازاره‌كانى ددان ده‌كات، هه‌روه‌ها سوود به كۆئه‌ندامى هه‌رس و گه‌ده ده‌گه‌ینێت.
به‌پێی گوته‌ى زانایان تووى ڕه‌شكه یارمه‌تى فڕێدانى بلغه‌م و به‌ردى ناو گۆرچیله ده‌دات و به‌رگریش له دژى ته‌نگه هه‌ناسه‌و ڕه‌بۆ ده‌كات.
زانایان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن” كه ڕه‌شكه ڕۆلێكى گرنگ ده‌بینێت له چاره‌سه‌ركردنى گه‌ڵێ نه‌خۆشی ، له‌وانه‌ش” نه‌خۆشی جگه‌رو گۆرچیله.
تیمى توێژه‌ران كه له خاتوو (مه‌نال عه‌بدولعه‌زیز حامد و دكتۆر ناجى سبع و خاتوو دكتۆر سناْ ئه‌حمه‌د عه‌لى) پسپۆرانى به‌شی كیمیاوى پێكهاتبوون,پاش ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مشك بۆیان ده‌ركه‌وتووه ، كه ڕ‌ونى ڕه‌شكه ڕۆلێكى گرنگى هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گیانداره پاش ئه‌وه‌ى تووشی نه‌خۆشی جگه‌رو گۆرچیله هاتبوو.
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردن به زه‌یتى ڕه‌شكه یارمه‌تى چالاككردنى ئاستى دژه ئۆكسیده‌كان و ئه‌نزیمه‌كان و فه‌رمانه‌كانى جگه‌رو گۆرچیله ده‌دات ، به‌مه‌ش ئاستى مه‌ترسی له‌ناوچوونى جگه‌رو گۆرچیله كه‌م ده‌بێته‌وه.