دانه‌وێڵه‌ی جـــــــۆ بۆ خواردن به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به دووربن له ده‌یان نه‌خۆشی
هه‌روه‌ك ده‌زاندرێت جۆ یه‌كێكه له دانه‌وێڵه گرنگ و پر به‌هاكان له ژیانی مرۆڤدا و بۆ زۆر بوار به‌كارده‌هێندرێت و سودی زۆریشی هه‌یه.
لێره‌دا چه‌ندین سودی جۆ باسدهكهین كه گرنگه كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت،ئه‌وانیش بریتین له:-
1- كۆڵاندنی جۆ و خواردنەوەی ئاوەكەی بەرد ورەمل لەناودەبات و گورچیلەكان چاڵاك دەكات و مرۆڤ لە نەخوشیەكانی گورچیلە دەپارێزێت.
2- هێوركردنەوەی سەرو چارەسەركردنی نەخوشیە دەروونیەكان.
3- بەسوودە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە كە ناتوانن نانی گەنم بخۆن بەهۆی بەرزبوونەووەی رێژەی شەكر لە خوێندا.
4- خواردنی یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات و كاریگەریكی خێرای هەیە.
5- ئاوی جۆ پێستی لەش ناسكدەكات.
6- پلەی گەرمای لەش دادەبەزێنێت.
7- دژی زكچوونەكان و هەرووها برینەكانی گەدە چارەسەردەكات.
8- ماسوولكەكانی دڵ بە هێزدەكات و چاڵاكی دڵ زیاتر دەكات
9- رێگا دەگرێت لە كاریگەری دەرمانەكان لەسر شیری دایك.
10- چارەسەری سەرئێشان دەكات بەتایبەتی شەقیقە.
11- رێگا لە بەرزبوونەوەی رێژەی (Uric acid) لەناو خوێندا دەكات، و لەش لە خوێەكان رزگاردەكات.