رێبوار تاڵه‌بانی بۆ سه‌رانی عێراق:ئاڵای كوردستان و كەركوك و پێشمەرگە سێ شتن جیانابنەوە لە كوردستان
دوای ئەوەی دادگای كارگێڕی بەغدا بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر فەرمانگەو دامودەزگاكانی كەركوك رەتكردەوە،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش وه‌ڵامی دادگای دایه‌وه و رایگه‌یاند” هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، كه‌وه‌ها بڕیارێك بده‌ن، به‌ڵام دڵنیابن ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك داناگیرێت.
له وه‌ڵامی دادگای كارگێری به‌غدادا، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 17/8/2017 (رێبوار تاڵەبانی) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك له پرێس كۆنفرانسێك رایگه‌یاند” هەندێك لە كوتلەی بەرەی توركمانی و عەرەبەكانی پەرلەمانی عیراق سكاڵایان تۆمار كرد بەرامبەر بەو ئاڵایەی پێشمەرگە بە رۆح و گیانی خۆی كەركوكی پێ پاراستوە، ئەم بڕیارە چاوەڕوانكراو بوو، ئەگەر دادگایەك لە بەغدا بێت و لەژێر دەستی كۆمەڵێك حزبی شۆڤێنی و مەزهەبی و تائیفی بێت چاوەڕێیان لێدەكرا كارێكی لەوجۆرە بكەن.
تاڵەبانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” كه سوپاسی پێكهاتەكانی توركمان و عەرەب و كلدو سریانی دەكەین كە دووبارە پشتیوانیان دوپاتكردەوە كە ئاڵای كەركوك نابێت داگیرێت، ئكوردستان، سەدام و حزبی بەعس 35 ساڵ هەوڵیدا كەركوك جیابكاتەوە، نەیتوانی، بۆیە بڕواناكەم هیچ هێزو دەسەڵاتێك لەدوای سەدام بتوانێت ئەم هەنگاوە دوبارە بكاتەوە، ئەوەشیكراوە موزایەدەی سیاسییە چونكە كاتی نزیكبونەوەی هەڵبژاردنە.
بۆ وەڵامدانەوەی بەغداش له باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌ی گوت” كه هەموو رێوشوێنێكی یاسایی و دەستوری دەگرینەبەر بۆ رەتكردنەوەی بڕیارەكە، رۆژی سێ شەممەی داهاتووش ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وەڵامیان دەداتەوە.