سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنای كرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/fghjkhjnmk.jpg)
له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا ده‌لێـ”ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 8ـی 2017 لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا 13 هاووڵاتیی گیانی لەدەستدا و 100 كەسی دیكەیش بریندار بوون.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە و لە سەنگەری پێشەوەی شەڕی تیرۆرە خۆی بە هاوخەمی شاری بارسێلۆنا دەزانێت.