وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی تووندی سوپاساڵاری ئێران ده‌داته‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی تووندی لێدوانێكی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ده‌داته‌وه و رایدهگهێنێت:لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە قسەكردن لەبارەی مافەكانی خەڵكی كوردستان كاری ئەو بەڕێزە نییە و ئەوە بە دەستێوەردانێكی ئاشكرا لە كاروباری ناوخۆی كوردستان هەژمار دەكرێت.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دا هاتووه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌زاری راوێژكاره‌كه ده‌لێـ” بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵنێریی تەسنیمی ئێرانی سەرلەشكەر باقری سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لێدوانێكی لەبارەی ریفراندۆمی بیست و پێنجی ئەیلوولی 2017 ـی هەرێمی كوردستان داوە و گوتویەتی ئەم ڕیفراندۆمە موستەحیلە و نابێ بكرێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێـ” ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مافێكی ڕەوا و سروشتیی گەلی كوردستانە و جگە لە خەڵكی كوردستان هیچ كەسی تر مافی ئەوەی نییە قسەی لەسەر بكات.