راپرسیه‌ك له ئه‌وروپا بەشداربووان ئاسایشیان پێش دیموکراسی خستووە
خواكوڕك
لە دوای ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی قاعیده و هێرشه‌كانى ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ له نيويورك و گەشەسەندنی زیاتری بیری توندئاژۆیی ئیسلاميى جيهادى و به تایبه‌ت داعش، مه‌ترسیه‌كانی و كاريگه رى هێرش و گۆڕینی پلانەکانیان، ئیتر وردە وردە سیستمی ئاسایشی (ئەمنی) لە وڵاتان زیاتر پەرەی پێدرا، رۆژدوای رۆژ كار و پرۆژه‌ی زیاتریش بۆ به‌هێزكردن و داهێنانی ته‌كنه‌لۆژی ده‌كرێت له‌وبواره.
چه‌مكه‌كانى ئاسايشى ده‌وڵه‌ت (state security) و (national security )ئاسایشی نیشتیمانی له گرنگترین رۆژه‌ڤه‌كانی میدیایی و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ن. لەدوایین راپرسیدا لە فەرەنسا، پرسیاری ئەوە له هاووڵاتیان كراوه، کە حکومەتێکی هەڵبژێردراوت بەلاوە لە پێشترە یان ئاساییش، زۆرینەی بەشداربووان ئاسایشیان پێش دیموکراسی خستووە، بێگومان هه‌مان حاڵه‌تی بیركردنه‌وه بۆ دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا و به‌لژیكاش راسته.
له دوایین گۆڕانكاریه‌كانی مه‌ترسی تیروری ئیسلامی جیهادی و داعش و هاوشێوه‌كانی، ده‌ركه‌وتنی چه‌مكه ئاسایشیه‌كان له ئه‌ڵمانیای فیدراڵ ودیموكرات دا، دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تی نیشتیمانی (Einberufung) له لايه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا خراوه‌ته به‌رباس و دۆسيه‌ى توژينه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه. ئامانج له‌م پرۆژه‌یه، دروستكردن و ڕێكخستنی هێزێكی یه‌ده‌كی راهێنراوه له فۆرمێكی مودێرن و مه‌شقپێكراوی ئاماده‌دا، كه بتوانێت بۆ پرۆژه نیشتیمانیه‌كان و قه‌یرانه‌كان و كاره‌ساته‌كان له كاتی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ به كاربهێنرێت.
هاوكات ئه‌و زانیاریانه له ناو دیكۆمێتته نهێنیه‌كانی وه‌زارتی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بووه رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی دی ڤێلت (Die Welt)
توانيويه‌تى زانيارييه كانى ده ستكه ويت. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه، له ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا خزمه‌تی نیشتیمانی ماده‌یه‌كی كارا بوو، به‌ڵام له ١/٧/٢٠١١ كۆتایی به‌و ماده گرنگه ده‌ستووریه هاتووه و كاری پێناكرێت.
به سوود وه‌رگرتن له:
Die Welt
NU.nl