ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی ئه‌مرۆ پێنج كور و كچی شه‌هید بوون بزانه‌ چی ده‌لێت

به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی مه‌لحه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای دووبزیان داو له‌ ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا حه‌وت هاووڵاتی كه‌ سه‌رجه‌میان براو برازای یه‌كدی بوون شه‌هید بوون، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى كه‌  شه‌هيده‌كان پێنج كوڕ و دوو برازاىه‌تی” كه‌ له‌ لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ رزگاركرا، رايگه‌ياند، هه‌موومان فيداى ئاڵاى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ بين ده‌شلێ” كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بوو به‌ڵام هه‌مووی فیدای ئاڵای كوردستان و پێشمه‌رگه‌ بێـت”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌،نه‌قيب عه‌لى مه‌حموود له‌ ئاسايشى دووبز له‌ لێدوانێكی دا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند”له‌ ئاكامى په‌لاماره‌كه‌دا چه‌كدارانى داعش، موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان ئه‌فسه‌رى پۆليسى دووبز و پێنج كوڕ و دوو برازايان رفاندووه‌ و پێنج كوڕه‌كه‌يان سه‌ربڕيوه‌، گوتيشى: ته‌رمى كوڕ و برازاكه‌ى موقه‌ده‌م فه‌رحان له‌ نزيك گونده‌كه‌ به‌جێهێڵراوه‌ و هێزى پێشمه‌رگه‌كه‌ش راوه‌دووى چه‌كداره‌كانى داعشيان ناوه‌ و توانيويانه‌ موقه‌ده‌م فه‌رحان له‌ ده‌ستى چه‌كداره‌كان رزگار بكه‌ن.

وێنه‌ی شه‌هیده‌كانی ئه‌مرۆ..

هه‌روه‌ها موقه‌ده‌م فه‌رحان گوتيشى: ئه‌وانه‌ى په‌لاماريان داين داعش بوون و يه‌كێكيان ريشى زۆر گه‌وره‌ بوو و ده‌يوت دوو رۆژه‌ چاودێريت ده‌كه‌ين و ئه‌وه‌ى به‌سه‌رماندا هات كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ بوو”.

 

ناوی شه‌هیده‌كانی ئه‌مرۆ”محه‌ممه‌د فه‌رحان ئه‌لعه‌زاوى، ئه‌حمه‌د فه‌رحان ئه‌لعه‌زاوى، غه‌نى فه‌رحان ئه‌لعه‌زاوى، سه‌عد حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاى، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاوى، ئه‌ثير محه‌ممه‌د سوهێل ئه‌لعه‌زاوى، حسێن محه‌ممه‌د ئه‌لحه‌مدانى”.

Back to top button