مه‌حموود سه‌نگاوی: هه‌ر ده‌ستێك سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بۆ میلله‌تی كورد بێنێت ئه‌و ده‌سته ماچ ده‌كه‌م
مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له یادی شه‌هیدێكی حزبه‌كه‌یدا، رایگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه مادام بارزانی باسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كردووه ئیدی ئازادی ئه‌و میلله‌ته به‌كه‌ڵك نایه‌ت و گوتی: “هه‌ر ده‌ستێك سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بۆ میلله‌تی كورد بهێنێت، ئه‌و ده‌سته ماچ ده‌كه‌م”.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییش، گوتی: “ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین و سه‌ركه‌وتووش ده‌بین”.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین وڵاتان ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك سینیه‌كی زێڕ بێنن و دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌وا قه‌ت نابێت.
مه‌حموود سه‌نگاوی، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یادی شه‌هیدێكی حزبه‌كه‌ی به‌ناوی شەھید ئەیوب له چه‌مچه‌ماڵ قسه‌كانی كردووه و راشیگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی “نه‌فس نزم” له رادیۆی ئێن ئار تی رۆژانه هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌هید و قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی.
گوتیشی:”تا ئێستاش رۆژانه به ده‌یان كوڕی ئه‌م خه‌ڵكه به جلی به خوێنه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه “.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌وانه‌ش نوێنه‌رى ئه‌و جاشانه‌ن كاكه ئه‌یوبیان شه‌هید كرد”.
مه‌حموود سه‌نگاوی به توندی هێرشی كرده سه‌ر به‌شێك له‌وانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌هیدانی حزبه‌كه‌ی و گوتی: “هه‌ندێك كه‌س خۆیان كردووه‌ته خاوه‌ن سلێمانی، كه خه‌ڵكی سلێمانی باشیان ده‌ناسێت و ده‌زانن ئه‌وانه وه‌ك سه‌گی گه‌ڕ وان”.