بەبەڵگە: سكاڵا دژی فهتلاوی و ئێن ئاڕ تی تۆمار دەكرێت
لە یاداشتێكدا دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە توندی سەركۆنەی تۆمەت و ناوڕزاندنی كارمهندهكانی لهلایهن پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی و كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەكات، هێما بۆ ئەوەش دەكەن، كە بەهۆی سوكایەتیی كردن بە دەستەكە سكاڵا لەسەر ئهو پهرلهمانتاره و كەناڵەكە تۆمار دەكەن.
لێژنەكانی پێشوازی و خزمەتگوزاری حاجیانی عێراق كە سەر به دەستەی حەج و عومرەی عێراقن و ژمارەیان 15 لیژنە دەبێ، لە یاداشتێكی نووسراودا بە توندی سەركۆنەی پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی و كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەكەن.
لە یاداشتەكە هاتووە، لێداونەكانی پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی دژی كارمەندانی دەستەی حەج و عومرە كە دەیەوێ لەو ڕێگەیەوە ڕای گشتی بەهەڵە دا ببا و گەلی عێراق چەواشە بكات، بە تۆمەت دروست كردن بۆ بوونی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی و ناشرینكردنی كەسایەتی كارمەندانی دەستەكە.
ئاماژە بەوەش دراوە، كە فەتلاوی بەو قسانە سنوورەكانی بەزاندووە و ئێمەش كە لە خوارەوە واژوومان كردووە داوا لە فەرمانگەی یاسایی دەستەی باڵای حەج و عومرە دەكەین سكاڵای یاسایی بەناوی ئێمەوە دژی حەنان فەتلاوی و كەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی تۆمار بكات، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و تۆمەت دروست كردن و بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست.
هێمایان بەوەش داوە، كە ئەوان لە چوارچێوەی 15 لێژنە 24 سەعات لە خزمەتی حاجیانی عێراقن لە شاری مەككە، ئەوانەی دەگوترین تۆمەتی بێ بنەمان، لە خوارەوەش ناوی خۆیان نووسیوە و لە بەرامبەریدا واژوویان كردووە.