ئايه ده‌زانن شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ چاره‌سه‌ری 15 نه‌خۆشی ده‌كات.؟
وه‌ك ده‌زاندرێت پرته‌قاڵ یه‌كێكه له میوه‌جاته هه‌ره گرنگ و به‌سوده‌كان زۆر سودی هه‌یه بۆ مرۆڤ، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌لمێندراوه كه سه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ سودێكی زۆری هه‌یه و چاره‌سه‌ره بۆ 15 نه‌خۆشی.
چاره‌سه‌ریه‌كانیش بریتین له:-
1/پرته‌قاڵ به‌سوده بۆ مێشک و کۆئه‌ندامى ده‌مار. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ى له‌ش زیاد ده‌کات و سوڕى خوێن چالاک ده‌کات.
2/ به‌سوده بۆ سنگ و چاره‌سه‌رى کۆکه‌یه و جگه‌ر به‌هێز ده‌کات.
3/پاشه‌ڕۆکانى ریخۆڵه ڕاده‌ماڵێت.
4/ چالاککهرو بوژێنه‌ره‌وه‌ى فه‌رمانه‌کانى گورچیله‌یه.
5/. سودى هه‌یه بۆ دابه‌زاندنى په‌ستانى خوێن.
6/. کاریگه‌رى زۆرى له پاراستنى له‌ش له نه‌خۆشى ئه‌سکه‌رپووت و داخورانى ددان هه‌یه.
7/ خواردنى پرته‌قاڵ به‌سوده بۆ نه‌هێشتنى قه‌له‌وى و چه‌ورى زیاده له له‌شدا.
8/بۆ رشانه‌وه‌ى ژنى دووگیان و تێکچوونى گه‌ده باشه. هه‌روه‌ها بۆ کۆکه‌ڕه‌شه و خوێن به‌ربوون و نه‌خۆشى جگه‌ر و شه‌کره به‌سوده.
9/ ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌ته‌که‌ى له‌گه‌ڵ که‌مێک شه‌کر بخورێت هه‌ڵامه‌ت سوکتر ده‌کات.
10/پرته‌قاڵ ئه‌گه‌ر پاش نان بخورێت هه‌وێنه شیکهرهوهکانى ناو گه‌ده چالاک ده‌کات و ئه‌گه‌ر پێش نان بخورێت ئاره‌زوى خواردن زیاد ده‌کات.
11/به‌سوده بۆ نه‌رمى و جوانى پێستى ده‌ست و په‌نجه و ناسککردنهوهى. چونکه سود له ئاوى توێکڵى پرته‌قاڵ وه‌رده‌گیرێت بۆ به‌خشینی جوانى و رۆنهقى.
12/ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌ته‌که‌ى تێکه‌ڵ به ئاوى لیمۆ بکرێت له زۆر نه‌خۆشى ده‌مانپارێزێت.
13/رۆنه‌که‌ى به‌کار ده‌هێنرێت بۆ تێکه‌ڵکردنى له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌کان بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و تام و چێژه‌ى که نه‌خۆش حه‌زى پێ ناکات.
14/وڵى پرته‌قاڵى وشککراوه ڕۆڵى چالاککه‌ره‌وه ده‌بینێ بۆ ده‌ماره‌کان، ئه‌ویش به به‌کارهێنانى گوڵاوهکهى.
15/ له‌گه‌ڵ رۆنى (Turpentine) به‌کار ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌وکردنى بۆرى هه‌ناسه‌ى درێژخایه‌ن