24 ياريزان پاڵێوراون بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان له‌ لایه‌ن فیفاوه‌

یه‌كێتى تۆپى پێی جیهان (فیفا ) لیستى ناوى یاریزانه‌ پاڵێوراوه‌كانى بۆبه‌ده‌ست هێنانى خه‌ڵاتی باشترین یاریزانى ساڵى (2017)ئاشكرا كرد.

 

وا بڕیاره‌ له‌ رۆژی 23ی مانگی داهاتوو ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا بكرێت و خه‌ڵاتی باڵۆندۆری پێ بدرێت، كه‌ 24 یاریزان ركابه‌ری ده‌كه‌ن و ناویان له‌ لیسته‌كه‌ی فیفادایه‌، به‌ڵام به‌پێی هه‌موو پێشبینیه‌كان ئه‌م ساڵیش بۆ جاری پێنجه‌م كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌بێت به‌ خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌سه‌ربدر و نازناوی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و خولی ئیسپانی له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنا.

لیستى ناوى یاریزانه‌ پاڵێوراوه‌كان بریتین له‌ (24)یاریزان و به‌م شێوه‌یه‌:-
1- رۆناڵدۆ ،ریال مه‌درید
2- ئه‌نتوان گریزمان ، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
3- دانى كارفخال ، ریال مه‌درید
4- باولۆ دیبالا ، یۆفانتۆس
5- ئۆبامیانگ ، بروسیا دۆرتمۆند
6- بۆفۆن یۆفانتۆس
7- بۆنۆچى ، یۆفانۆتس
8- ئه‌نێستا ، به‌رشلۆنه‌
9- ئیدن هازارد ، چێلسى
10- ئیبراهیمۆفیچ ، یاریزانى پێشووى مان یونایتد
11- كانتى ، چێلسى
12- لیفاندۆفسكى ، بایره‌ن میونخ
13- تۆنى كروس ریال مه‌درید
14- مارسیلۆ ریال مه‌درید
15- میسى ، به‌رشلۆنه‌
16- لۆكا مۆدریچ ریال مه‌درید
17- كیلۆر نافاس ، ریال مه‌درید
18- سێرجیۆ رامۆس ، ریال مه‌درید
19- هارى كین ، تۆتنهام
20- مانوێل نوێر بایره‌ن میونخ
21- نیمار داسێلفا پاریس سان جێرمان
22- ئه‌لێكس سانشێز ئه‌رسناڵ
23- ئارتۆر فیدال بایره‌ن میونخ
24- لویس سوارێز به‌رشلۆنه‌

 

Back to top button