لە كاتی دەرزی لێداندا چی بكەین باشە؟

دوو زانكۆی بەناوبانگی رۆژئاوایی توێژینەوەیەكی گرنگیان دەربارەی دەرزیلێدان و هەست بە ئێش و ئازاری لە لایەن نەخۆشەوە ئەنجام داوە و دەرئەنجامەكەیشیان لە گۆڤاری (زانستی دەرونناسی)ـی بەریتانیدا بڵاوكردوەتەوە.

 

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن هەردوو زانكۆی (یو ئێس ئێڵ)ی بەریتانی و (میلان بیكوكا)ی ئیتاڵیەوە ئەنجام دراوە و ئەو ڕاستیە دەردەخات كە باشتر وایە نەخۆشەكان لە كاتی دەرزی لێداندا سەیری شوێنی دەرزیەكە بكەن، نەوەك شوێنێكی دیكە، چونكە ئەو كارە دەبێت
ە هۆی ئەوەی نەخۆش كەمتر هەست بە ئێش و ئازار بكات.
لە بابەتە زانستیەكەی گۆڤاری (زانستی دەرونناسی)ـدا هاتووە كە 80 كەسی خۆبەخش بەشداریان لەو توێژینەوەیەدا كردووە و توێژەرەوانیش بۆیان ڕوون بوەتەوە كە ئەو نەخۆشانەی سەیری شوێنێكی دیكە دەكەن لە كاتی دەرزیلێداندا هەست بە ترسێكی زۆر دەكەن و زۆر دەشڵەژێن و ئەوەش كاردەكاتە سەر رژێن و هۆرمەنەكان. بە پێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەش كە لە كاتی دەرزیلێدانەكەدا سەیری شوێنی دەرزییەكە دەكەن كەمتر دەشڵەژێن و ئەوەیش نابێتە هۆی ئەوەی كە لەشیان پەرچەكرداری نێگەتیڤی هەبێت. توێژینەوەكە ئەوەیش دەردەخات كە پزیشكەكان دەتوانن بەشێوەیەكی باشتر لە ئێش و ئازاری نەخۆشەكانیان تێ بگەن ئەگەر هاتوو ئەو نەخۆشانە لە كاتی دەرزی لێدانەكەدا نەشڵەژێن و سەیری شوێنی دەرزییەكە بكەن.
)پۆڵ ناندی) یەكێكە لە پزیشكەكانی زانكۆی (یو ئێس ئێڵ) ئاماژە بەوە دەكات كە زۆربەی پزیشكەكان و دایك و باوكەكان بەوە ڕاهاتوون كە كاتێك دەرزی لە منداڵێك یان ئافرەتێك دەدرێت داوای لێدەكەن كە سەیری شوێنێكی دیكە بكات، نەوەك شوێنی دەرزیلێدانەكە و ئەم توێژینەوەیەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەمە بیرۆكەیەكی هەڵەیە. ئەو جەخت لە سەر ئەوە دەكاتەوە كە نابێت نەخۆش لە كاتی دانانی كانۆلا یان پشكنینی خوێن یان دەرزیلێدانی ئاسایی ڕووی خۆی وەربگێڕێت و سەیری شوێنێكی دیكە بكات.

Back to top button