زۆر ووریا بن..ئه‌نته‌رنێتی وایه‌رلێس پیاوان تووشی نه‌زۆكی ده‌كه‌ن.

له‌ تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری (لاب تۆپ) و وه‌ به‌ستنی ئامێری (Wi Fi) ی لێی كه‌ یارمه‌تی گواستنه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت ئه‌دات ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ئامێره‌ به‌كاردێنن ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌زۆكی ئه‌ڕۆن.

لێكۆڵه‌ران هاتوون لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ و سپێرمی 29 پیاوی ته‌ندروستیان هێناوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 26 بۆ 45 ساڵاندابووه‌ و له‌ ژێر لاپتۆپێكدا دایان ناوه‌ و بۆ ماوه‌ی 4 كات ژمێر ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و سپێرمانه‌ یان مردوون یان سیفاتی (DNA)ی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.
لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و سپێرمانه‌ی له‌ ژێر لاپتۆپه‌كه‌دابوون له‌سه‌دا 25 یان له‌ جوڵه‌ كه‌وتوون وه‌ له‌سه‌دا 9 یان هه‌موو سیفاته‌كانی (DNA)یان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ كۆتای لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئینته‌رنێتی وایه‌رلێس به‌كاردێنن و به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی نێر ئه‌بێت ئه‌و لاپتۆته‌ی كه‌ ئینته‌رنێته‌كه‌ی پێوه‌ به‌ستراوه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ كۆئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌وه‌ دووربێت.

Back to top button