ئايه‌ زانیوته‌…پێنج له‌ دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره‌ به‌بێ دایک و باوک هاتوونه‌ته‌ دنیاوه‌

ده‌زانی پێنج له‌ دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره‌ به‌بێ دایک و باوک هاتوونه‌ته‌ دنیاوه‌؟ كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌

1/ئاده‌م علیه‌ السلام …
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ ({ كمثل آدم خلقه من تراب ثم قال له كن فيكون } آل عمران_(59(.

2/دایکمان حه‌وا .
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ )يا أيها الناس أتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها ) النساء _ 1 .
3/ئه‌و مه‌ڕه‌ی له‌ کاتی سه‌ربڕینی پێغه‌مبه‌ر اسماعیل بۆ قوربانی له‌ ئاسمانه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ناردیه‌ خواره‌وه‌!

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ) وفديناه بذبح عظيم ( الصافات _ (107).

4/ماره‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر موسى عليه السلام له‌ عه‌صاکه‌یه‌وه‌ . خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ ( فألقاها فإذا هي حية تسعى ) طه _ (20).

5/حوشتره‌که‌ی صالح عليه السلام که‌ له‌ شاخه‌که‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ) قال هذه ناقة لها ِشرب ولكم شِرب يوم معلوم ( الشعراء _ (155).

Back to top button