خشتهی نوێی مووچه راگهیاندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدەگەینێت “مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی كەم ئەندامان و خانەنشینان دابەش دەكرێت”.
1- رۆژی یەكشەممە بەرواری 20-8-2017، مووچەی مانگی 6ی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.
2- رۆژی دووشەممە بەرواری 21-8-2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
-وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
– وەزارەتی دارایی و ئابووری
– وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
– وەزارەتی پلان دانان
– وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان
– دەزگای مین
– كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
– دەستەی دەسپاكی
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی ژینگە
– ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دیوانی چاودێری دارایی
3- رۆژی سێشەممە بەرواری 22-8-2017، و مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.
4- رۆژی چوارشەممە بەرواری23-8-2017، مووچەی مانگی 6ی پەروەردەكانی (دەرەوەی شارەكان) و وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت.
5- رۆژی پێنجشەممە بەرواری 24-8-2017، مووچەی (كەم ئەندامان) و مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
– پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان)
– وەزارەتی تەندروستی
– وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
6- رۆژی یەكشەممە بەرواری27-8-2017، مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
– وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
– وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی داد
– ئەنجومەنی دادوەری
– سەرۆكایەتی هەرێم
– سەرۆكایەتی پەرلەمان
– سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
7- رۆژانی دووشەممە 28-8-2017 و سێشەممە 29-8-2017 بەرواری ، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
8- رۆژانی چوارشەممە 30-8-2017 و پێنج شەممە بەرواری 31-8-2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.