داعش لە لوبنانه‌

لە لێدوانێکیدا جۆزێف عەون فەرماندەی سوپای لوبنان ڕایگەیاند کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی لوبنان هێزەکانیان هێرشیان کردۆتە سەر چەکدارانی داعش و زیانێکی زۆریان پێگەیاندون.
 
بە پێی ئاژانسەکان سوپای لوبنانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی جرودی بەعلەبەگیان بۆ تۆپی قورس بۆردومان کردووەو هاوکات هێزە ئاسمانیەکانیش بۆردومانی ئەو ناوچانەیان کردووە بە مەبەستی دەرپەڕاندنی چەکدارانی داعش.
 
لە بڵاوکراوەیەکدا سوپای لوبنان ئاماژەی بە کوشتنی دەیان چەکداری داعش کردووەو هاوکات ئەوەی خستۆتەڕوو کە جبەخانەیەکی گەورەی تەقەمەنیان لەو ناوچانە دەست بەسەردا گرتووە کە پاشماوەی چەکدارانی داعش بووە.
Back to top button