رۆژنامه‌ی كه‌نه‌دی: ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌لای كه‌نه‌دیه‌كان گرینگه
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نه‌دی له‌باره‌ی خه‌ونی كورده‌كان دهنووسێـ”خاکی کوردان هەمیشە لەلایەن هێزەکانی دیکەوە کۆنترۆڵکراوە و زۆرجاریش ئەو گەلە لەلایەن هێزی بەهێزترەوە چەوسێنراونەتەوە و رێگای پێنەدراوە ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، بەڵام هێشتا کوردەکان ئەو خەونەیان هەیە کە ببنە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان.
رۆژنامه‌ی تایمس کۆڵۆنیستی كه‌نه‌دی ده‌نووسێت کوردەکان جگە لە چیاکان دۆستیان نییە، بەلای ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکانەوە ئەم گوتەیە واقیعێکە کە ماوەی چەندین سەدەیە دەبینرێت و لەو چەند سەدەیەشدا ئەو گەلە رووبەڕووی کێشەی گەورە بووەتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، داهاتووی کوردەکان بەلای کەنەدییەکانەوە گرنگە، چونکە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا رۆڵێکی گەورە دەگێڕن و سوپای کەنەداش راهێنان بە پێشمەرگە دەکات و لەم شەڕەدا پاڵپشتیان دەکات.