ئێران: ئه‌مریكا به‌كرده‌وه‌ له‌پشت دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌

حوسێن نه‌قه‌وی گوته‌بێژی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ لێدوانێكی دا له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌لێـ” ئەمریكا بە كردەوە پشتیوانی لە سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان دەكات”.

هه‌روه‌ها نه‌قه‌وی ئه‌وه‌شی به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی په‌رله‌مانی ئێران راگه‌یاندووه‌” واشنتۆن بە كردەوە پشتیوانی لە جیابوونەوەی ھەرێمی كوردستان لە عێراق دەكات و پاڵپشتی سەرەكی سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆمە لە كوردستان، بەڵام لە میدیاكاندا ئەو بابەتە پەردەپۆش دەكات.

حوسێن نه‌قه‌وی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌شلێـ” ئەو ھەوڵانەی ئەمریكای بە دەستێوەردان لە كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد و پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق دووپاتكردەوە.

Back to top button