له‌ داوه‌تی 400 مامۆستایی ئاینی ته‌نها 10 مامۆستا به‌شداربوون ئه‌وانیشی ره‌خنه‌ی تووندیان له‌شاسوار گرت

ئه‌مرۆ 19ی 8ی 2017 له‌ شاری سلێمانی شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌ن گروپی ( من مرۆڤ نیم چونكه‌ كوردم) كه‌ له‌ئێستادا نه‌خێری دژی ریفراندۆنی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی راگه‌یاندووه‌”كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی له‌باره‌ی نه‌خێر له‌ئێستادا ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌كۆی داوه‌تی 400 مامۆستایی ئاینی ته‌نها 10 مامۆستایی ئاینی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون، ناچار شاسوار هه‌رچی كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ بوو گواستیوه‌ بۆ هۆڵه‌كه‌ كه‌ له‌لایان كه‌ناڵه‌كه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی بۆ ده‌كرا”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، له‌ شاری سلێمانی، شاسوار عه‌بدولواحید بۆ پاڵپشتی كه‌مپینی من مرۆڤ نیم چونكه‌ كوردم، داوه‌تی 400 مامۆستایی ئاینی كردبوو، له‌كۆی ئه‌و 400 مامۆستایه‌ی ئاینیه‌، ته‌نها 10 مامۆستایی ئاینی به‌شداریان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد، به‌ڵام له‌و 10 مامۆستا ئاینیه‌ش ره‌خنه‌ی تووندیان له‌و گروپه‌ گرت، پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆم و به‌ڵێی ریفراندۆم راگه‌یاند”.

لەوهۆڵەشی کەبۆ سازدانی ئەو کوبوونەوەیە بەکرێگیرابوو، ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆریش لەکارمەندانی کۆمپانیاکەی شاسوار عەبدولواحید هێنرابوون بۆ پڕکردنەوەی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چۆڵیەکی ئێجگار زۆربەهۆڵەکەوە دیاربوو، هه‌رو لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە کەناڵی فەرمیی کۆمپانیاکەی شاسوار ڕاستەوخۆ پەخش دەکرا، مامۆستایانی ئایینی بە توندی ڕەخنەیان لەشاسوار عەبدولواحید گرت لەبەکارهێنانی درووشمی (نەخێر) بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان و ریفراندۆم، تەواوی ئەو مامۆستا ئاینیانەش کە ئامادەی کۆبوونەوەکە ببوون، لەبەردەم شاسوار گووتیان: ئەوەی تۆ کردووتە کارێکی هەڵەیەو دەبووایە درووشمێکتان هەڵبژێردبایە لەگەڵ میللەت و دۆخەکە بگونجێت، بەڵام بابەتی بەکارهێنانی وشەی (نەخێر) لەگەڵ پرسێکی نیشتمانیی و چارەنووسسازی مێژوویی کە سەربەخۆیی کوردستانە هەڵەیەو مەترسیدارە، هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئایینی لەبارەی کەمپینی(نەخێر)ی شاسوار عەبدولواحید دووپاتیشیان کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ (نەخێر)نین و نابێت بڵێین نەخێر، ڕاستە کەم وکوڕی و ڕەخنەو گلەییمان هەیە، بەڵام (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەت بوونی کوردستان خیانەتە.

بەبڕوای چاودێرانیش ئەوەش شکستێکی دیکەی گەورەیە کە هەر لەسەرەتاوە ئەو پڕۆژەیەی کە بە شاسوار عەبدولواحیدو ئەوانەشی لە پشتی شاسواردان سپێردرابوو بۆ خراپەکاری بەرامبەر بە ریفراندۆم بەخۆیانەوە دەیبینن، چونکی خەڵکی کوردستان گوێ بەو خۆفرۆشانە نادات.

Back to top button